بەشێک لە گەنجینەکانی سایلۆی سەیدسادق پڕبووە و ناتوانرێ گەنمی زیاتر وەربگیرێت.
لەو چوارچێوەیەدا، بەڕێوەبەرایەتی سایلۆی سەیدسادق ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: جوتیاران ئاگاداری دەکەینەوە، رۆژانی شەممە و یەکشەممە بەهۆی پڕبوونی گەنجینەکانەوە، بۆ ماوەیەک توانای وەرگرتنی گەنمیان نییە.
هەروەها داواشی لە جوتیاران کرد، ئۆتۆمبێل و بارهەڵگرەکانیان لە بەردەم سایلۆکە ڕانەگرن تاکو ئاگادار دەکرێنەوە.