عیراق پلانی زیادكردنی بەرهەمی بەنزینی هەیە

10:17 - 2024-07-07
ئابووری
160 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی نەوتی عیراق ئاشكرایكرد، پلانێكی نوێی بە دەستەوەیە بۆ زیاد كردنی بڕی بەرهەمی بەنزین و بە نیازە بیگەیەنێتە 35 ملیۆن لیتر لە رۆژێكدا، بە ئامانجی دابینكردنی بەنزینی پێویست بۆ بەكارهێنانی ناوخۆ.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە چەند ساڵی رابردوودا هەنگاوی گەورەی ناوە لە بواری پاڵاوتنی نەوت و بەرهەمهێنانی بەنزیندا، بەڵام هەنگاوی داهاتوو بەو ئاراستەیە دەبێت كە بەشی بەكارهێنانی ناوخۆ بەرهەم بهێنێت.

ئاژانسی هەواڵی عیراق

بابەتە پەیوەندیدارەکان