پرسەنامەی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد بۆ كەسوكاری فەرماندە عەبدوڵڵا وسو

03:27 - 2022-06-21
کوردستان
316 جار خوێندراوەتەوە



كەسوكاری سەربەرزی فەرماندە عەبدوڵڵا وسو
هاوڕێ و هاوسەنگەرانی
بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی فەرماندە و تێكۆشەر و پێشمەرگەی رۆژە سەختەكانی خەبات فەرماندە عەبدوڵڵا وسو-م پێگەیشت و لە دڵەوە خەمباری كردم.
فەرماندە عەبدوڵڵا وسو، پێشمەرگەیەكی قارەمان، فەرماندەیەكی لێهاتوو، تێكۆشەر و خەباتگێڕێكی خۆنەویست بوو، هەمیشە لە كۆڕی پێشەوەی قوربانیداندا بووە بۆ گەلەكەی و ئامادەی هەموو قوربانییەك بووە لەپێناوی خاك و نیشتمانەكەیدا، لەدەستدانی خەسارەتێكی گەورەیە و كەڵێنێكیشە بۆ ریزی خەباتی نەپساوەی گەلەكەمان.
بۆ ئەم بۆنە خەمناكە پرسە و سەرەخۆشی ئاراِستەی خۆمان و ئێوە و تەواوی هاوڕێ و هاوسەنگەرانی دەكەم و لە یەزدانی مەزن داواكارم سەبووری و دڵنەواییتان پببەخشێت و فەرماندەی كۆچكردووش بەبەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات.
انا لله و انا الیه راجعون
هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد
ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی ی.ن.ك

بابەتە پەیوەندیدارەکان