وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق، فەرمانی دانپێدانانی بۆ زانكۆی چەرموو دەرکرد

10:53 - 2024-07-10
کوردستان
125 جار خوێندراوەتەوە

 لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا سەرۆكی زانكۆی چەرموو رایگەیاند: لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراقەوە دانپێدانان بۆ زانكۆكەیان دەرچووە و چیتر مامۆستایان و خوێندكارانی زانكۆكە بێبەش نابن لەوئیمتیازات و دامەزراندنانەی كە زانكۆكانی تر دەگرێتەوە.
د. هەڵەت رەشید، سەرۆکى زانکۆى چەرموو لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا راگەیاند؛ وەزارەتى خوێندنى باڵاى عێراق بە فەرمیی دانینا بەزانکۆکەدا، کە پێشتر کێشەى زۆرى بۆ زانکۆکە و خوێندکارانى دروستکردبوو.
ئاماژەى بۆ ئەوەکرد لە زانکۆکەیاندا سێ بەشى سەرەکى هەن و دووانیان بە فەرمیی دانی پێدا نراوە و داننان بە بەشەکەى دیکەى زانکۆکەشدا لە بوارى کارکردن و جێبەجێ کردندایە.
سەرۆکى زانکۆى چەرموو باسى لەوەکرد کە لە ساڵى   2014 ەوە زانکۆکەیان کراوەتەوە، بەڵام بەهۆى ئەوەى دانى پێدا نەنرابوو کێشە بۆ کردنەوەى بەشى نوێ دروست دەبوو، ئەمە جگە لەوەى خوێندکارەکانى ئەو زانکۆیە نەیاندەتوانى لە زانکۆکانى دەرەوە بخوێنن و بۆ دامەزراندنیش کێشەیان بۆ دروست دەبوو.
زانکۆى چەرموو یەکێکە لە زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستان و بەبڕیارى ئەنجوومەنى وەزیران ژمارە 27 لە 19-10-2014 دامەزرا. زانکۆکە نزیکەی 2000 هەزار خوێندکار و 515 مامۆستا و فەرمانبەری هەیە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان