شارەوانیی كەركوك بڕیاری رووخاندن ‌و دەركردنی پیشەوەرانی هەڵوەشاندەوە

12:10 - 2024-07-11
کوردستان
165 جار خوێندراوەتەوە

بە بڕیاری بەڕێوەبەری شارەوانیی كەركوك، رووخاندن و دەركردنی كاسبكاران و پیشەوەرانی یەكێك لە گەڕەكە كوردنشینەكان هەڵوەشێنرایەوە.
ئەندازیار ئەحمەد عومەر بەڕێوەبەری شارەوانیی كەركوك، بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: پیش دەستبەكاربوونم وەك بەڕێوەبەری شارەوانیی كەركوك، بڕیاری رووخاندن و دەركردنی پیشەوەران و كاسبكارانی چەند دوكانێك لە گەڕەكی شۆریجە دەرچووبوو، ئەمەش نیگەرانی لای ئەو كاسبكارانە دروستكردبوو، چونكە ئەو شوێنە درابوو بە بەڵێندەرێك تا پرۆژەی لەسەر دروست بكات، دوای بەدواداچوون بۆ بابەتەكە، نووسراوی ئەو بەڵێندەرەمان هەڵوەشاندەوە. 

بابەتە پەیوەندیدارەکان