هاتوچۆی سلێمانی نکۆڵی لەوە دەکات کامێرای خاڵ بۆ خاڵ لەسەر رێی چەمچەماڵ دانرابێ

12:28 - 2024-07-14
کوردستان
199 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی سەبارەت بە هەواڵی دانانی کامێرای چاودێری خاڵ بۆ خاڵ لەسەر رێی چەمچەماڵ_ سلێمانی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و هەواڵەکەی رەتکردەوە.
هەر لەو چوارچێوەیەدا بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی، رایگەیاند: پلانی دانانی کامێرای خاڵ بۆ خاڵ لەسەر رێگای سلێمانی_ چەمچەماڵ ئێستا لە قۆناغی جێبەجێکردندا نییە و ورووژاندنی ئەم بابەتە سوود بە هیچ کەس و لایەنێک ناگەیەنێت.
هەروەها وتیشی: هەر بابەتێک پەیوەندیدار بێت بە کاروباری بەڕێوەبەرایەتییەکەیانەوە یاخود هەر پڕۆژە و بڕیارێکی هاتوچۆیی، بە روونی و بە ئاشکرایی لە رێی میدیا و پەیج و ماڵپەڕی رەسمی بەشی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆوە بڵاودەکرێتەوە.
هاوکات ئاماژەی بەوەشدا، وروژاندنی ئەو بابەتە لە کاتێکی وادا و لەلایەن دەزگایەکی میدیای تایبەت، ئامانجی تایبەتی لەپشتەوەیە و لە رێی هەواڵی ناڕاستەوە لایک و ڤیوی کەناڵەکەیان زیاد دەکەن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان