كه‌ناڵی ئاسمانی كه‌ركوك...

بوژاندنه‌وه‌ی دراما و گۆرانییه‌ دێرینه‌ كوردییه‌كان

09:58 - 2024-07-15
هەمەرەنگ
195 جار خوێندراوەتەوە
#هونەرمەندی مەقامبێژ عەلی مەردان

ماوه‌یه‌كی زۆره‌ دراما و گۆرانییه‌ ره‌سه‌ن و دێرینه‌ كوردییەكان به‌ ره‌نگا و ره‌نگ له‌ كه‌ناڵی ئاسمانی كه‌ركوكه‌وه‌ په‌خش ده‌كرێن، بێگومان ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه‌ وه‌ك ئه‌ركێكی پیرۆزی كه‌ناڵه‌كه‌ دێت له‌مه‌ڕ بوژاندنه‌وه‌ی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌یه‌ كه‌ له‌ ساڵانی حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی پێشو به‌ ره‌ش وسپی تۆماركرابوون.
شێرزاد حاجی عوسمان به‌ كوردستانی نوێ ده‌ڵێت: له‌ ساڵی 2011 دوای دروستبوونی كه‌ناڵی ئاسمانی كه‌ركوك  به‌ بڕیاری ره‌وانشاد مام جه‌لال، ده‌ستمكرد به‌ كاركردن وه‌ك لێپرسراوی ئه‌رشیف و ته‌نسیقی له‌ كه‌ناڵه‌كه‌دا، بیرۆكه‌ی چاككردن و ره‌نگا و ره‌نگ كردنی بابه‌ته‌ كۆنه‌كان له‌ ته‌مسیلی و گۆرانی ره‌ش و سپی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ساڵی  2020  له‌ كاتی سه‌رهه‌ڵدانی په‌تای كۆرۆنادا بیرم له‌و كاره‌ كرده‌وه‌، به‌ خۆشحاڵییه‌وه‌ یه‌كه‌م كه‌س بووم له‌ كوردستاندا ئه‌م كاره‌م كردووه‌.
شێرزاد وتیشی: یه‌كه‌م كارم گۆرانییه‌كی مامۆستا عه‌لی مه‌ردان بوو چاكمكرد و ره‌نگا و ره‌نگم كرد، دواتر به‌رده‌وام بووم و تا ئێستا نزیكه‌ی  20  گۆرانی كۆنی ره‌ش و سپیم و چه‌ندین ته‌مسیلی كۆنی ره‌ش و سپی  چاك كردوون و ره‌نگا و ره‌نگم كردوون و تا ئێستاش به‌رده‌وامم.
كه‌ركوك-رزگار شوانی

بابەتە پەیوەندیدارەکان