بەدواداچوونێکی مەیدانیی کوردستانی نوێ بۆ نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی

به‌شی فریاكه‌وتنی نه‌خۆشخانه‌ی منداڵان

11:45 - 2024-07-15
ڕاپۆرت
217 جار خوێندراوەتەوە

ژاڵه‌ ئه‌ڵماس لێپرسراوی به‌شی فریاكه‌وتن  به‌ كوردستانی نوێ-ی راگه‌یاند: كاركردن له‌ به‌شی فریاكه‌وتن (طه‌واری) كه‌ به‌شێكی گرنگی نه‌خۆشخانه‌كه‌یه‌ زیاتر ئه‌و نه‌خۆشانه‌ سه‌ردانی ده‌كه‌ن كه‌ توشی حاڵه‌تی كتوپڕ ‌ده‌بن، ئه‌م به‌شه‌ به‌ دوو شه‌فت كاری تێدا ده‌كرێت و 24 سه‌عات خزمه‌تگوزاریه‌كانییان پێشكه‌ش به‌ هاووڵاتیان ده‌كه‌ن، ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌م به‌شه‌دا كارده‌كه‌ن كارمه‌ندی هه‌میشه‌یی و گرێبه‌ست و خۆبه‌خشن كه‌ له‌گه‌ڵ پزیشكی پسپۆر و پزیشكی پایه‌ بڵند و پزیشكی خولاو كارده‌كه‌ن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هێشتا ئه‌و به‌شه‌ پێویستی به‌ كارمه‌ندی دیكه‌ هه‌یه‌ بۆ زیاتر خزمه‌تكردنی نه‌خۆش، رۆژانه‌ بێجگه‌ له‌ هاووڵاتیانی شاری سلێمانی له‌ شار و شارۆچكه‌كانی دیكه‌ی كوردستان سه‌ردان ده‌كه‌ن، واتا چاره‌خوازانمان به‌ ته‌نها نه‌خۆشانی سلێمانی نین، دواتریش نه‌خۆشه‌كان  به‌پێی نه‌خۆشییه‌كانیان ده‌نێردرێن بۆ یه‌كه‌كان و چا‌ره‌سه‌رده‌كرێن.

 

      ئامادەکردنی دیانا ئەحمەد بە هاوکاری ئالان محەمەد جەزا

بابەتە پەیوەندیدارەکان