ئەلپاچینۆ و دەنیرۆ لە فێستیڤاڵی تریبیکا بوون

11:03 - 2022-06-22
هەمەرەنگ
208 جار خوێندراوەتەوە

هەردوو ئەستێرەی دیاری سینەمای جیهانیی «ئەلپاچینۆ و رۆبەرت دەنیرۆ» بەشدارییان لە چالاکییەکانی فێستیڤاڵی «تریبیکا»ی نێودەوڵەتی کرد کە لە ئەمریکا بەڕێوەچوو. لە فێستیڤاڵەکەدا دەرفەتی ئەوە رەخسا بۆ ئەم دوو هونەرمەندە کە بە شێوەیەکی فراوان باسی ئەو بەشدارییە هاوبەشە بکەن کە لە فیلمی «The Godfather» بینیویانە و فیلمەکەش بە یەکێک لە شاکارە دیارەکانی مێژووی سینەما دادەنرێت، بەشداریی و گفتوگۆی ئەم دوو سینەماکارە ئەوەندە گرنگ بوو، رێکخەرانی فێستیڤاڵەکە بە شێوەی 4K پەخشیان کرد و بووە جێی رەزامەندیی ئامادەبوانی ئەو کۆبوونەوە هونەرییە.
فیلمی «The Godfather» ساڵی 1972 بەرهەمهاتووە و دەرهێنەری جیهانیی «فرانسیس فۆردکاپۆلا»  دەریهێناوە. لەم فیلمەدا ئەکتەر و ئەستێرەی دیاری سینەمایی «مارلۆن براندۆ» رۆڵی سەرەکی دەبینێت و فیلمەکەش ساڵی 1972 دوای بڵاوکردنەوە و نمایشکردنی بووە یەکێک لە فیلمە پڕ داهاتەکان و هەروەها پەیمانگەی فیلمی ئەمریکی دوای فیلمی «هاووڵاتی کین« فیلمەکەی وەک دووەم گەورەترین فیلمی مێژووی سینەما دیاریکرد.

ئومێد محەمەد

بابەتە پەیوەندیدارەکان