د.بڕیار رەشید بۆ كوردستانی نوێ:

بۆ دووبارەنەبوونەوەی گرفتی مووچە، پێویستە وەفدی دارایی هەرێم بەشێوەیەكی بەردەوام لە بەغدا بێت

12:12 - 2024-07-17
کوردستان
228 جار خوێندراوەتەوە

تەها عەبدوڵڵا
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند: لەڕووی یاساییەوە گرفتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم چارەسەركراوە و پاڵپشتی بڕیاری دادگای فیدراڵی هەیە، ئەوەی دەمێنێتەوە گرفتە تەكنیكییەكانە لە لیستی مووچەدا.
د.بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: بۆ كۆتاییهێنان  بەگرفتەكان و ئەو داوایانەی بەغدا لەبارەی لیستی مووچەخۆرانەوە هەیەتی، پێویستە وەفدێكی باڵای دارایی هەرێم  بەشێوەیەكی بەردەوام لە بەغدا بێت.

#مووچە‌

بابەتە پەیوەندیدارەکان