لە رۆژی شەممە 20/7/2024 – ە وە پێشبڕكێیەكانی قۆناغی یەكەمی خولی نایابی تۆپی دەستی یانەكانی عیراق دەستیپێكردووە كە تیپی 11 یانەی شارەكانی عیراق تیایدا بەشداریی دەكەن و بەسەر دوو گروپدا دابەشكراون.
یەكێتیی ناوەندیی تۆپی دەستی عیراق لە پەیجی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بووك، بڵاویكردۆتەوە كە تیپەكان بەمشێوەیە بەسەر دوو گروپدا دابەشكراون:
*گ1: سلێمانی، كەیوان، فۆسفات، موعەلیمین، فتووە.
*گ2: ئەلسنییە، ئەلقاسم، ناسریە، سەلمان، تەعاون، واست.
یارییەكانی گروپی یەكەم لە هۆڵی داخراوی د.لەتیف ئەمین لە سلێمانی و گروپی دووەم لە شاری كوت بەڕێوە دەچن.
سەرۆكی یەكێتیی ناوەندیی تۆپی دەستی عیراق رایگەیاندووە؛ پاش تەواو بوونی یارییەكانی قۆناغی یەكەم، یارییەكانی قۆناغی دووەم لەبەغدا دەستپێدەكەن، بەڵام هێشتا وادەی یارییەكان دیاریی نەكراوە.
تیپی یانەی سلێمانی كە لە گروپی یەكەمدا لەنێو یاریگا و هاندەرانی خۆیدا یاریی دەكات، سێ یاریی كردووە و ئەنجامەكانیشیان بەمشێوەیە بوون:
*سلێمانی 24 × 25 فۆسفات.
*سلێمانی 26 × 21 موعەلیمین.
*سلێمانی 47 × 18 كەیوان.
دوایین یاریی سلێمانی لەگەڵ فتووە دەبێت.
لە ئەنجامەكانی تری یارییەكانی ئەم گروپە:
*فتووە 32 × 22موعەلیمین.
*فۆسفات 29 × 17 كەیوان.
*فتووە 45 × 22 كەیوان.
*موعەلیمین 29 × 19 كەیوان.
*فتووە 28 × 21 فۆسفات.