ناوبژیوانێکی کورد تیایدا بەشداربوو

خولێکی ناوبژیوانیی نێودەوڵەتی فوتساڵ بەڕێوە چوو

12:28 - 2024-07-30
وەرزش
96 جار خوێندراوەتەوە

سەباح خزر، ناوبژیوانی فوتساڵی پلەیەکی عیراق و کوردستان و دانیشتوی قەزای بازیان، لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی عیراقیەوە بانگهێشتی خولێکی نێودەوڵەتی کرا.
 لە شاری بەغداد و بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ خولەکە بەردەوام بوو، وانەکانی ئەم خولە لەلایەن وانەبێژی ئیسپانیی (Pedro kalang) وترانەوە کە  وانەبێژێکی پلە یەکی جیهانییە، شایەنی باسە خولەکە بە چاودێریی (FIFA) بەڕێوەچوو، کە تایبەت بوو بە (Video Support) بۆ بەڕێوەبردنی خولی پیشەگەریی فوتساڵی یانەکانی عێراق لە وەرزی نوێدا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان