هەنگاوەكانی هاوتاكردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێم لەگەڵ بەغدا دەستیپێكردووە

12:00 - 2024-08-04
کوردستان
138 جار خوێندراوەتەوە

تەها عەبدوڵڵا

پارێزەری دۆسێی خانەنشینانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: هەنگاوەكانی هاوتاكردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێم لەگەڵ بەغدا دەستیپێكردووە.
بەشدار حەسەن پارێزەری دۆسێی هاوتاكردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ بەغدا، بە كوردستانی نوێ -ی راگەیاند: دوای ناردنی لیستی ناوی خانەنشینانی هەرێم بۆ بەغدا، لیژنەیەكی هاوبەش لەنێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵ پێكهێنراوە، بەمەبەستی جێبەجێكردنی بڕیاری دادگای فیدراڵی تایبەت بە هاوتاكردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێم لەگەڵ ناوچەكانی تری عیراق، وتیشی: چەندین هەنگاوی كردەیی لەلایەن لیژنە هاوبەشەكەوە دەستیپێكردووە و  كاری پێویستیان كردووە، لیژنەكەش نوێنەرانی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی و پلاندانانی هەردوولای تێدایە، راشیگەیاند: دوای تەواوبوونی رێكارەكان، بڕیار لەسەر چۆنێتی خەرجكردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێمی كوردستان دەدرێت، كە هاوتابێت لەگەڵ مووچەی خانەنشینی سەرجەم ناوچەكانی عیراق.

بابەتە پەیوەندیدارەکان