لە راگەیاندراوێكدا بۆردی بۆردی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان سەبارەت بە پەیام و بەیاننامەكەیان سەبارەت بە ساڵیادی داگیركردنی شەنگال ئەم پەیامەی بڵاوكردەوە.
پەیامەکەی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان تایبەت بەساڵیادی جینۆسایدکردنی ئێزدییەکانی شەنگال، هەمان ئەو رەخنە و قسانەن، کە ساڵانە لەلایەن هەزاران هاووڵاتی ئێزدییەوە دەکرێت و ئۆباڵی چۆڵكردن و رادەستكردنی خەڵكی سڤیلی شەنگال دەخەنە ئەستۆی پارتی، كە دەرەنجام بەهۆی ئەو راکردنەوە هەزاران هاووڵاتی ئێزدی لە لایەن تیرۆرستانی داعشەوە كۆمەڵكوژكران. ئەگەر بتانەوێت نەک هەر قسەی هاووڵاتیانی ئێزدی، بەڵکو قسەی چەندین کەس لە کادیرانی پارتی کە خۆیان سەر بە ئایینی ئێزدین بڵاودەکەینەوە، كە لەکاتی فەرمان و کارەساتی شەنگال بەدەنگێکی بەرزەوە دەیانووت "پارتی ئێمەی فرۆشت" . لێدوان و قسەی قاسم شەشۆی فەرماندەی باڵای پارتی هەیە کە نزیکەی ساڵێک لەسەر شاخی شەنگال بەهۆی كەمتەرخەمییەکەی حزبەكەیەوە بایکۆتی پارتی کردبوو.
بۆیە پەیامەکەی میدیای پارتی بەلای ئێمە و ئێزدییەکانی شەنگالەوە هیچ حسابێکی بۆ ناکرێت و پەندێکی پێشینان هەیە دەڵێت "بەری خۆر بە بێژینگ ناگیرێت".
بۆردی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان