״چاوەڕواندەکرێت لەم هەفتەیەدا مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بنێردرێت״

11:31 - 2024-08-05
کوردستان
82 جار خوێندراوەتەوە

کاروان یاروەیس بڕیاردەری فراکسیۆنی ی.ن.ک لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە وێبسایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانPUKMEDIA ی راگەیاند: حکومەتی عیراق پێنجشەممەی رابردوو کۆتایی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی حەوتی سەرجەم مووچەخۆرانی خۆی هێنا، بەهەموو ئەگەرێکەوە چاوەڕواندەکرێت لەم هەفتەیەدا مووچەی هەمان مانگی مووچەخۆرانی هەرێمیش بنێرێت».
راشیدەگەیەنێت: بەپێی ئەو زانیاریانەی لەوەزارەتی داراییەوە پێمگەیشتووە، دیوانی چاودێری، وردبینی بۆ لیستی  مانگی حەوتی مووچەخۆرانی هەرێم تەواوکردووە و چاوەڕواندەکرێت وەزارەتی دارایی دەست بەناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بکات».

بابەتە پەیوەندیدارەکان