جارێکی تر هێرشی موشەکی کرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە ناحیەی قادر کەرەم کە لە ماوەی سێ رۆژی رابردوودا ئەمە سێهەم جارە هێرشێکی موشەکی دەکرێتە سەر ئەو کێڵگەیە.
له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌وه، سدیق محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی قادر كه‌ره‌م به PUKmediaی راگه‌یاند: سه‌عات 3.40 ده‌قیقه‌ی پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شەممە 25/6/2022 مووشه‌كێك به‌ئاراسته‌ی كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر ته‌قێنرا.
وتیشی: موشه‌كه‌كه له ناوچه‌یه‌كی جیاواز، له دوو جاری ڕابردووەوە ئاراسته‌ی كێڵگه‌كه كراوه و له ده‌ره‌وه‌ی کارگەکە كه‌وتوه‌ته خواره‌وه.
راشیگه‌یاند: په‌لاماره‌كه هیچ زیانێكی لێنه‌كه‌وتۆته‌وه و لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه ده‌ستیپێكردووه و كێڵگهكەش له كاری خۆی به‌رده‌وامه.