بەچاودێریی خانمی یەکەمی عیراق و بە دروشمی ״وانە مێژووییەکان و هیوایەک بۆ ئایندە״ دوێنێ لە زانکۆی سلێمانی، یەکەمین دیداری زانستیی جینۆسایدی ئێزدییەکان لە کەمپی نوێی زانکۆی سلێمانی بەڕێوەچوو.
سەرەتا سەرۆکی زانکۆی سلێمانی د. کۆسار محەمەد عەلی وتەیەکی پێشکەشکرد و رایگەیاند: چاوەڕواندەکەین لە توێژینەوەکانی ئەم دیدارە زانستییەدا بە وردی پەنجە بخرێتەسەر تاوانی جینۆسایدی ئێزدییەکان و دیدارەکە ببێتەهۆی ناساندنی جینۆسایدی ئێزدییەکان و هێنانەدی خەونی ئێزدییەکان بێت.
هەر لە رێوڕەسمەکەدا، خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەکەمی عیراق رایگەیاند: «ئەرکی ناوەندە ئەکادیمی و سیاسی و مێژووییەکانە دیدار و کۆنفرانس و گفتوگۆی تێروتەسەل لەسەر ئەم پرسە ئەنجامبدەن و راسپاردەکانیان بکەنە قەڵغانێک بۆ دووبارەنەبوونەوەی جینۆساید بەسەر ئێزدییەکاندا».