شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بەشداری لە ژمارەیەک پرسەدا دەکات

09:13 - 2024-08-05
کوردستان
182 جار خوێندراوەتەوە

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە بە مەبەستی گەیاندنی هاوخەمی بۆ کۆچی دواییان، شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بەشداری لە ژمارەیەک پرسەدا کرد.

لە یەکەم وێستگەدا لە قەزای خەبات شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بەشداریکرد لە پرسەی کەسایەتی دیار و ناسراوی عەشیرەتی هەرکی، جەبار عەباس مالەپیر و پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی گەیاندە کەسوکاری کۆچکردوو.

دواترو لە شاری هەولێر، شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بەشداریکرد لە پرسەی هەریەک لە کۆچکردوان (مام برایم حسێن سیان، دڵشاد حسێن، خەلیل ئیسماعیل شێخەڵڵا، ژیان زیاد سابر) و لە میانی بەشداری لە پرسەکاندا، هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی کۆچکردوان دەربڕی و سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادەکانیان کرد و هیوای خواست دواکۆست و ناخۆشیان بێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان