ھاوکاری ھاوپەیمانان بۆ مانگی تەمموز بەسەر لیواکانی پیادە دابەش دەکرێت

02:46 - 2024-08-06
کوردستان
172 جار خوێندراوەتەوە

سبەینێ، هاوکاری هاوپەیمانان بۆ مانگی تەمموز دابەش دەکرێت کە بڕەکەی ٤٣٢ هەزار دینارە بۆ هەر پلەدار و پێشمەرگە و ئەفسەرێکی لیواکانی پیادەی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی پێشمەرگە بە کوردسات نیوزی راگەیاند، فەرماندەیی پشتیوانیی دوو کە لە مانگەکانی رابردوو بێبەشبوون لە هاوکارییەکانی هاوپەیمانان، لە دواین کۆبوونەوەی شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە لەگەڵ تیمی راوێژکارانی سەربازی هاوپەیمانان کێشەکەیان چارەسەرکراو لەم مانگەوە هاوکارییەکە وەردەگرن.

ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ مانگی داهاتوو سەرجەم ئەو لیوا و فەوجانەی تر بێبەشبوون لەم هاوکارییە کێشەکەیان چارەسەر کراوە و لە مانگی داهاتووە و هاوکاری هاوپەیمانان وەردەگرن.

#مووچە‌

بابەتە پەیوەندیدارەکان