ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ کوردستانی نوێ:

ده‌نگۆی جێبه‌جێنه‌كردنی بڕیاری هاوتاكردنی مووچه‌ی خانه‌نشینانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ عیراق، راست نییه‌

11:05 - 2024-08-07
کوردستان
340 جار خوێندراوەتەوە

تەها عەبدوڵڵا

ئەندامێكی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران، رەتیدەكاتەوە هیچ هەوڵێك هەبێت بۆ رەتكردنەوەی بڕیاری هاوتاكردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێم لەگەڵ بەغدا، راشیدەگەیەنێت: ئەوە بڕیاری دادگایە و جێبەجێ دەكرێت.
جەمال كۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: دەنگۆی جێبەجێنەكردنی بڕیاری هاوتاكردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێم لەگەڵ عیراق راست نییە و هیچ دەنگۆیەكی لەو جۆرەمان نەبیستووە.
وتیشی: رەنگە هەندێك گرفتی تەكنیكی و ژمێریاری لەنێوان لیژنەكانی وردبینی لە لیستەكاندا هەبێت، بەڵام دواجار ئەوە بڕیاری دادگایە و دەبێت جێبەجێ بكرێت.
راشیگەیاند: بڕیارە رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو وەزیری دارایی فیدراڵ بێتە لیژنەی دارایی نوێنەران، یەكێك لەو پرسیارانەی لەلایەن ئەندامانی لیژنەكەمانەوە لێی دەكرێت، پرسی هەنگاوەكانی هاوتاكردنی مووچەی خانەنشینی هەرێم دەبێت.

#مووچە‌

بابەتە پەیوەندیدارەکان