جێگر خدر
لە کۆبوونەوەیەکی ئامادەکاریدا بۆ رێکخستنی نێو بازاڕی رانیە، ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی حسێن مەحمود قائیمقامی رانیە و سەرۆکی شارەوانی بە وەکالەت و نوێنەری کاسبکارانی نێو بازاڕ، بڕیاردرا ھەفتەی داھاتوو کۆمپانیای جێبەجێکار دەستبەکار بێت بۆ گۆڕینی دیزاینی نێوبازاڕ.
وابڕیارە، سەرجەم دوکانەکان بە یەک دیزاینی سەردەمی بنەخشێندرێن و شەقامەکانیش بە بەردی جوان و تایبەت بە پیادەی ھاووڵاتییان بڕازێندرێنەوە.
ئاوی کوێرەکانی، کە سەرچاوەکەی لە مزگەوتی گەورەی رانیە ھەڵدەقوڵێ و بە نێوبازاڕدا تێدەپەڕێت، لەگەڵ ئەو دیزاینەی کە ئەمڕۆ بڵاوکرایەوە، چاوەڕێ دەکرێت سیمایەکی جوان بە نێوبازاڕ و شارەکە ببەخشێت.