سەرۆكایەتی زانکۆی ڕاپەڕین رایدەگەیەنێت کە دواجار زانكۆی راپەڕین بەهەمیشەیی خرایە لیستی رێبەری زانكۆ باوەڕپێكراوەكانی عیراقەوە.
سەرۆکایەتی زانکۆکە لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاندووە کە لە دوا چاپی ڕێبەری خوێندکارانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عیراقی فیدراڵ کە لە ڕێکەوتی ١١/ ٨/ ٢٠٢٤ بڵاویکردەوە، زانکۆی ڕاپەرین لە لیستی زانکۆ دانپێدانراوەکانی عیراقدایە و خوێندکاران لە تەواوی عیراق دەتوانن داوا پێشکەش بکەن بۆ خوێندن لە کۆلێژ و بەشەکانی زانکۆی راپەڕین.
سەرۆکایەتی زانکۆکە وتویشیەتی"ئەم هەنگاوە بەدەستهێنانێکی گرنگە بۆ زانكۆی راپەڕین و دەڤەری راپەڕین و هەرێمی كوردستان، و دەرچووان و خوێندكارانی زانكۆی راپەڕین"