بەمەبەستی زیادکردنی خەرجیی بەرگری و ئاسایشی سنووری وڵاتەکەی، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بەنیازە 163 ملیار دۆلار لە خەرجییەکانی خوێندن، نیشتەجێبوون و توێژینەوەی پزیشکی کەمبکاتەوە، کە لە چوارچێوەی خەرجییە گشتییەکانی ناوخۆدا دیاریکراون.
هەروا فەرمانگەی بەڕێوەبردن و بودجەی کۆشکی سپی رایگەیاندووە، زیادکردنی خەرجییەکانی بەرگری و ئاسایشی کۆمەڵایەتی ناگرێتەوە.
لەئێستادا قەرزەکانی ئەمریکا زیادیکردووە و گەیشتووەتە 36 تریلیۆن و 22 ملیار دۆلار، هەربۆیە بەشێک لە کۆمارییەکان نیگەرانن لەزیادبوونی قەرزەکان.