بەرپرسێكی باڵای ئۆكرانیا رایدەگەیەنێت، كە وڵاتەكەی هیچ هەنگاوێك نانێت بۆ ئەندامبوون لە پەیمانی باكووری ئەتڵەسی (ناتۆ).
لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ رۆژنامەی فایننشاڵ تایمزی بەریتانی، ئیگۆر ژوكۆڤا جێگری بەرپرسی نووسینگەی سەرۆك كۆماری ئۆكرانیا رایگەیاندووە: بەهۆی ئەوەی هەندێك لە وڵاتانی ئەندامی ناتۆ هەڵوێستیان لە بەرامبەر ئۆكرانیا لاوازبووە، وڵاتەكەی بەنیازنییە ببێتە ئەندامی ناتۆ و هیچ هەنگاوێك بۆ ئەندامبوون لە ناتۆ نانێت.
روونیشیكردۆتەوە: وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ داواكارییەكانی ئۆكرانیایان رەتكردۆتەوە، بۆیە وڵاتەكەی نایەوێت ببێتە ئەندامی ناتۆ.