سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەو وەفدەی دیوانی چاودێریی دارایی عیراق کە سەردانی هەولێر دەکات، تەنیا وردبینی لە خەرجی و داهاتی سێ مانگی هەرێمی کوردستاندا دەکات. تاوەکو ئێستا دیار نییە کەی وەفدەکەی دیوانی چاودێریی دارایی عیراق دەگاتە هەرێم.
وتیشی، ئەو وەفدە وردبینی لە خەرجی و داهاتی مانگەکانی چوار، پێنج و شەشی هەرێمی کوردستاندا دەکات، هەر سێ مانگ جارێک بۆ وردبینی لە خەرجی و داهات دێتە هەرێمی کوردستان.
ئەو سەرچاوەیە جەختیکردەوە، هاتنی ئەو وەفدە پەیوەندی بە لیستی مووچەوە نییە و وردبینی لە لیستی مووچەدا ناکات، تەنیا بۆ وردبینی لە خەرجی و داهات دێتە هەرێمی کوردستان.