سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال سەردانی قارەمانی زیندان و تێکۆشەری دێرین، سەعدون فەیلی دەکەن

03:03 - 2024-08-19
کوردستان
243 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ دووشەممە مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال لەشاری سلێمانی سەردانی قارەمانی زیندان و تێکۆشەری دێرین و دیاری گەلەکەمان هەڤاڵ سەعدون یەدوڵڵا شەفی ناسراو بە (سەعدون فەیلی) یان کرد.
مەکتەبی سکرتاریەت لەنزیکەوە لە تەندروستی هەڤاڵ سەعدون فەیلی-یان پرسییەوە و لەپای خەباتی پاک و دانەبڕاوی لە ریزەکانی شۆڕشی  کوردایەتی و یەکێتی چەپکەگوڵی رێز و وەفای سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی و هەڤاڵ قوباد تاڵەبانی-یان پێشکەشکرد و بەڕێزەوە لە خەباتی پڕ لە سەروەرییان روانی کە وەک قارەمانێکی زیندان و خەباتگێڕی شاخ  لە خزمەتی ئامانجە نیشتمانییەکاندا تێکۆشا و هەمیشە بە ورەیەکی بەرزەوە ژیانی پێشمەرگایەتی هەڵبژارد و لەگەڵ گەلەکەیدا مایەوە، ئەمڕۆش یەکێتی بە شانازییەوە ئەو مێژووە پاکە بەبیرهەموان دەهێنینەوە.
لە بەرامبەر ئەو رێزلێنانەی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال،  هەڤاڵ سەعدون فەیلی وێڕای سوپاسگوزاری ئەم هەنگاوانەی بە ئاوڕدانەوەیەکی باش لە قەڵەم دا و تەئکیدیکردەوە تێکۆشەرەکانی شۆڕشی نوێ و یەکێتی مافی ئەوەیان بەسەر هەموو لایەکدا هەیە کە رێزیان لێبگیرێت و بە شکۆوە خەبەتاکانیان بەرز رابگیرێت چونکە ئەوان بوون شۆڕشیان بەرپاکرد و بوونە قەڵغانی پاراستنی هەرێمی کوردستان.

#سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال

بابەتە پەیوەندیدارەکان