سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال سەردانی پارتیزان و فەرماندە و تێکۆشەری دێرین، حەمە رەحیمی جیهاز دەکەن

04:25 - 2024-08-20
کوردستان
260 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال لەشاری سلێمانی  سەردانی  پارتیزان و فەرماندەو تێکۆشەری دێرین هەڤاڵ حەمە رەحیم قادر مستەفا  ناسراو بە ( حەمە رەحیمی جیهاز ) یانکرد و چەپکە گوڵی رێزو پێزانینی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی، هەڤاڵ قوباد تاڵەبانی یان پێشکەشکرد و لە نزیکەوە لە تەندروستیان پرسی.

  مەکتەبی سکرتارییەت خەباتی پڕلەسەروەری و تێکۆشانی پێشمەرگەی دێرین ( حەمە رەحیمی جیهاز ) یان بەڕێزەوە هێنایە بەر باس کە وەک قارەمانێکی کوردو یەکێتی ئازایانە بەشداربوو لە خەباتی چەکداری و لە رۆژانی شاخیشدا بەورەو هەڵوێست بوو ,  لەگەڵ هەڤاڵەکانیدا بە سەربەرزانە مایەوە و ئەمڕۆش یەکێتی شانازی بەهەموو ئەو هەڤاڵ و تێکۆشەرانەمانەوە دەکات کە بەشێک بوون لە خەباتی نهێنی  شارو شاخ بونەتە سەرمایەکەی گرنگی بەردەوامی ژیانی یەکێتی .

لای خۆیەوە هەڤاڵ حەمە رەحیمی جیهاز ئەم سەردانی و بەسەرکردنەوانەی بە هەنگاوێکی تری جۆشدانەوەی گیانی یەکێتی بوون لەقەڵەمداو روونیکردەوە پابەند بە رێبازی راست و رەوانی سەرۆک مام جەلال هەمیشە پێشمەرگەی کورد و یەکێتی دەبین بۆ خزمەتکردنی کۆمەڵانی خەڵک  و داوای کرد هەموو خەباتگێڕەکانی کوردایەتی هەوڵبدرێ بەسەربکرێنەوە کەئەمە لە ئاکارە جوانەکانی جەنابی سەرۆک مام جەلال ـ ە.

#سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال

بابەتە پەیوەندیدارەکان