ئەمڕۆ مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال لە شاری سلێمانی سەردانی تێکۆشەری دێرین و زیندانی سیاسی هەڤاڵ (عەلی ساڵح سلێمان) یان کرد و لە نزیکەوە لە تەندروستییان پرسییەوە و هیوای سەلامەتیان بۆ خواست کە لە ماوەی رابردوودا باری تەندروستیی ناجێگیر بوو.
مەکتەبی سکرتاریەت بەڕێزەوە باسیان لە مێژووی پڕ سەروەری و خەباتی پاکی هەڤاڵ عەلی ساڵح کرد وەک یەکێک لە قارەمانەکانی یەکێتی کە ئازایەنە لە زینداندا بەسەربەرزییەوە، سەرباری ئازاردان و ئەشکەنجەی زۆر، بەڵام نهێنییەکانی رێکخستنی نەدرکاند و یەکێتییانە پارێزگاری لە بیروباوەڕەکانی کرد کە ئەمە یەکێک بووە لە خەسڵەتەکانی یەکێتییەکان کە هەمیشە لە زیندانەکاندا خۆڕاگرتر دەبوون و چۆکیان بۆ پەتی سێدارە دانەدەدا.
لە بەرامبەر ئەو رابردووەشدا چەپکە گوڵی رێزو وەفای سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی، هەڤاڵ قوباد تاڵەبانی ـ یان پێشکەش کرد.
هەڤاڵ عەلی ساڵح سلێمان وێڕای دەربڕینی سوپاسگوزاری دووپاتیکردەوە کە هەمیشە پێشمەرگە و هەڤاڵی دڵسۆزی یەکێتی و رێبازەکەی سەرۆک مام جەلال دەبێت.