سەرچاوەیەک لە وەزارەتى دارایى و ئابووریى عیراق رایگەیاند، بڕیارى خەرجکردنى دوو مووچەى هێزەئەمنییەکان دراوە و سبەى پێنجشەممە بەغداد بڕى 800 ملیار دینار دەنێرێت.
وتیشی، ئاماژە نێردراوە بۆ بانکی ناوەندیی عیراق کە مووچەی هێزەئەمنییەکان بۆ مانگەکانی 7 و 8 بخاتەسەر هەژمارى وەزارەتی دارایی هەرێمى کوردستان کە بۆ هەر مانگێک 400 ملیارە و پێنجشەممە پارەکە دەخرێتەسەر هەژماری وەزارەتى دارایى هەرێمى کوردستان.