ئەمساڵ گەرمیان هیچ بەرهەمێكی برنجی نابێت

11:11 - 2022-06-28
ئابووری
650 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی وشكەساڵی و كەمبوونەوەی ئاستی سەرچاوە ئاوییەكانەوە، ئەمساڵ هیچ بەرهەمێكی (مەرەزە) لە سنووری گەرمیان نەكراوە و بەو هۆكارەش ئەمساڵ گەرمیان هیچ بەرهەمێكی برنجی نابێت.
هەرچەندە پێشتر ساڵانە نزیكەی هەزار و 300 بۆ هەزار و 500 تۆن برنج لە گەرمیان بەرهەم دەهات، بەڵام ئەمساڵ لەلایەن كشتوكاڵی گەرمیانەوە، سەرجەم یەكە ئیدارییەكانی سنوورەكە ئاگاداركرانەوە كە رێگری بكرێت لە مەرەزەكردن و چاندنی برنج لەلایەن جووتیارانەوە.
هەروەها كەمبونەوەی ئاستی ئاوی روباری سیروان لە سنووری قەزای كەلار و ئاوی چەمی هەواسان لە سنووری ناحیەی مەیدان، هۆكاری سەرەكی قەدەغەكردنی مەرەزەكردنە.

#گەرمیان

بابەتە پەیوەندیدارەکان