ئا: كورده‌وان محه‌مه‌د سه‌عید
له‌مێژه زاناكان له هه‌وڵدان بۆ دۆزینه‌وه‌ی سووته‌مه‌نییه‌كی جێگره‌وه بۆ ئه‌و سووته‌مه‌نییه‌ی ئێستا له نه‌وت ده‌رده‌هێنرێت، یه‌كێك له‌و جێگره‌وانه دروستكردنی سووته‌مه‌نییه له رۆنی چێشتی به‌كارهاتوو، یان ئه‌وه‌ی عه‌ره‌ب پێی ده‌ڵێ زه‌یت. ئه‌م جۆره سووته‌مه‌نییه ئێستا كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت و تا راده‌یه‌كیش سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێناوه، زاناكان ده‌ڵێن، ئه‌گه‌ر بیرۆكه‌كه به ته‌واوی سه‌ر بگرێت، ئه‌وا شۆڕشێك له بواری به‌رهه‌مهێنانی سووته‌مه‌نیدا روو ده‌دات.
دوای هه‌وڵێكی زۆر توانرا ئه‌و جۆره سووته‌مه‌نییه به‌رهه‌م بهێنرێت و بۆ یه‌كه‌م جاریش له فڕۆكه‌یه‌كی جۆری بۆینگ 787دا به‌كار هات و تاقیكرایه‌وه، ریچارد برانسۆن سه‌رۆكی كۆمپانیای فێرجن ئه‌تلانتیك له‌و فڕۆكه‌یه‌دا بوو، كه به سووته‌مه‌نی ئۆرگانیك كاری ده‌كرد و له كۆتایی گه‌شته‌كه‌یدا له نیویۆرك نیشته‌وه، ریچارد له ناو فڕۆكه‌كه‌دا به مۆبایله‌كه‌ی خۆی سێڵفییه‌كی گرت و په‌نجه‌ی سه‌ركه‌وتنیشی به‌رزكرده‌وه، دواتر له ئینته‌رنێدا وێنه سێڵفییه‌كه‌ی خۆی بڵاوكرده‌وه و له ژێریدا نووسی: بۆ یه‌كه‌م جار فڕۆكه‌یه‌كی بازرگانی به سووته‌مه‌نی ئۆرگانیك، به‌سه‌ر زه‌ریای ئه‌تڵه‌سیدا فڕی و له نیویۆرك نیشته‌وه. ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا خۆشحاڵ بوون به‌و هه‌واڵه، چونكه به‌شێك له پڕۆژه‌كه له‌لایه‌ن به‌ریتانیاوه سپۆنسه‌ری كرابوو.
ئه‌م داهێنانه نوێیه لایه‌نگر و ره‌خنه‌گریشی هه‌یه، لایه‌نگران پێیان وایه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه سووتاندنی سووته‌مه‌نی ئۆرگانیك دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆنیش ده‌رده‌كات، به‌ڵام هێشتا له سووته‌مه‌نییه باوه‌كان باشتره له‌به‌رئه‌وه‌ی رێژه‌ی دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆنه‌كه‌ی كه‌متره. ره‌خنه‌گرانی ئه‌م داهێنانه ده‌ڵێن: دروستكردنی سووته‌مه‌نی له ماده‌ی ئۆرگانیك، سه‌ركه‌وتوو نابێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی پێویستی به به‌رهه‌مهێنانی بڕێكی زۆر له‌و ماده‌یه هه‌یه، ئه‌وه‌ش واتا كشتوكاڵێكی زۆر زیاتر و دواتر پڕۆسه‌ی گۆڕینی به‌رهه‌مه‌كان بۆ رۆنی شل، یان زه‌یت، به‌و شێوه‌یه‌ش به وته‌ی ره‌خنه‌گران كۆی پڕۆسه‌كه ده‌بێته هۆی بارگرانی.
به‌رهه‌مهێنانی سووته‌مه‌نی ئۆرگانیك به كۆمه‌ڵێك قۆناغدا تێده‌په‌ڕێ، سه‌ره‌تا هه‌موو رۆنه به‌كارهاتووه‌كان كۆ ده‌كرێنه‌وه، پاشان ده‌بێ له هه‌ر پاشماوه‌یه‌كی خۆراكی، كه چێشته‌كه‌ی پێ لێنراوه، پاك بكرێته‌وه، پاشان رۆنه‌كه گه‌رم ده‌كرێت و كحولی جۆری میسانۆلی تێكه‌ڵ ده‌كرێت، ئه‌م گیراوه‌یه ده‌بێ دانرێت تا كارلێك ده‌كه‌ن و دیزڵ و گلیسرینی لێ دروست ده‌بێت، له قۆناغی كۆتاییدا دیزڵ گلیسرینه‌كه لێك جیاده‌كرێنه‌وه و ئاماده ده‌بێت بۆ به‌كارهێنانی وه‌ك سووته‌مه‌نییه‌ك بۆ فڕۆكه.
سه‌رچاوه: ئاژانسه‌كان