ژمارەیەک نامە و بەڵگەنامە بۆ فرۆشتن

11:21 - 2022-06-28
هەمەرەنگ
255 جار خوێندراوەتەوە

خانەی بۆنهامز ژمارەیەکی زۆر نامەی دەگمەنی مێژووی ئەمریکای نمایشکردووە بۆ ئەوەی لە زیادکردنێکی ئاشکرادا بیانفرۆشێت، هەروەها جگە لەنامەکان خانەکە چەندین بەڵگەی گرنگی نمایشکردووە واژۆی «ئەبراهام لینکۆڵن» دامەزرێنەری وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای لەسەرە. هەروەها چەندین بەڵگەی تر نمایشکراون کە پەیوەندییان بە «جیسی جیمس»ەوە هەیە کە ئەویش یەکێک بووە لەسەرۆکی باندە ترسناکەکانی ئەمریکا.
ئەوەی جێی سەرنجە یەکێک لەو نامانەی نمایشکراون مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1863 و لەلایەن «ئەبراهام لینکۆڵن»ەوە نووسراوە و واژۆی لەسەر کراوە، نامەکە یەکەم بڕیارە بەوەی کە لەو وڵاتەدا خزمەتی سەربازی بە فەرمی راگەیەندراوە و پێشبینی دەکرێت ئەم ژمارە نامە و بەڵگە نامانە نرخیان بگاتە 15 هەزار بۆ 20هەزار دۆلار.

ئومێد محەمەد

بابەتە پەیوەندیدارەکان