دیۆکەیان گەیشتە ریکۆرد

11:25 - 2022-06-28
هەمەرەنگ
513 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی لە یادی 9 ساڵەی دامەزراندنی گروپەکەیاندا گروپی میوزیکی کۆری BTS بڕیاریاندا بۆ ماوەیەکی دیارینەکراو کارەکانیان وەکو گروپ رابگرن و هەر یەکەیان سەرقاڵی ئەلبومە سینگڵەکانی خۆیان بن، جیۆن جەنکوک کە بچووکترین ئەندامی گروپەکەیە و بە گەنجە ئاڵتوونییەکە ناودەبرێت، رۆژی 24 ئەم مانگە کلیپێکی دیۆی لەگەڵ پۆپ ستاری ئەمریکی چارلی پوث-دا بڵاوکردەوە بە ناوی Left and Right واتا چەپ و راست هەر لەگەڵ بڵاوکردنەوەی کلیپەکە لە پێگەی ئای تونز-ی جیهانی بۆ میوزیکی ئەلیکترۆنی لە 93 وڵاتدا چووە پلەی یەکەمەوە لەوانە وڵاتانی ئەمریکا و کەنەدا و دانیمارک و سوید و فەڕەنسا.
هەروەها  لەگەڵ بڵاوکردنەوەی کلیپەکە لە ئەکاونتی چارلی پوث خۆیدا تەنیا لە سەعاتەکانی یەکەمدا ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمار کرد کە 19 ملیۆن ڤیو بوو، جگە لەوەی دوای بڵاوکردنەوەی کەمتر لە رۆژێک چووە ترێندە جیهانییەکانەوە و تەنیا لەماوەی سێ رۆژدا 31 ملیۆن ڤیوی لە یوتیوب تێپەڕاند.
ئێستا جەنکوک خۆی ئامادە دەکات بۆ تەواوکردن و بڵاوکردنەوەی ئەلبومە سینگڵەکەی و وا بڕیارە مانگی ئەیلول بڵاوبکرێتەوە.
شایانی باسە ئەمە یەکەمجار نییە ئەم دوو گۆرانیبێژە پێکەوە گۆرانی بڵێن و ساڵی 2018 لە ئاهەنگی خەڵاتەکانی MAMA بۆ میوزیک لە کۆریای باشوور گۆرانییەکی چارلییان پێکەوە لەسەر ستەیج پێشکەشکرد بەو پێیەی جەنکوک یەکێکە لە هەوادارانی گۆرانییەکانی ئەو گۆرانیبێژە.  

ئا: مانی دڵشاد
سەرچاوە: سیدتی.نت

بابەتە پەیوەندیدارەکان