لە میدیای عەرەبییەوە

12:24 - 2024-09-02
جیهان
29 جار خوێندراوەتەوە

ئەمریكا لە سوریا ناكشێتەوە


لە دیدارێكی تایبەتدا  لەگەڵ رۆژنامەی الشرق الاوسط، ئیسان گۆلدریچ جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بۆ كاروباری خۆرهەڵاتی دوور و بەرپرسی دۆسێی سوریا لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند: ئەمریكا لە سوریا ناكشێتەوە، ئیدارەی جۆو بایدن هیچ پلانێكی نییە كە سوپای ئەمریكا لە سوریا بكشێنێتەوە، وتیشی: ئەمریكا پابەندە بە شەراكەت لەگەڵ هێزە ناوخۆییەكانی سوریا.
الشرق الاوسط

عیراق 80 باڵیۆز لە جیهاندا دادەنێت


جەبار كەنانی جێگری سەرۆكی لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە رۆژنامەی الصباح-ی راگەیاندووە: كارەكانی  دانانی 80 باڵیۆزی عیراق لە وڵاتانی جیهاندا، خەریكە كۆتایی پێدێت، وتیشی: عیراق پەیوەندییەكانی لەگەڵ وڵاتانی جیهان، لەسەر بنەمای رێزگرتن لە یەكتری و بەرژەوەندیی هاوبەش و دەستێوەرنەدان لە كاروباری ناوخۆی یەكتر و پاراستنی ئاشتی جیهان، داناوە.
الصباح

ئیسرائیل ناسنامەی بارمتە كوژراوەكانی ئاشكرا كرد


لەپاش ئەوەی كۆشكی سپی هەواڵی كوژرانی شەش بارمتەی بیانی لای حەماس، راگەیاند، سوپای ئیسرائیل و دەزگای ئاسایشی گشتیی ئیسرائیل، ناسنامەی ئەو شەش بارمتەیەی بڵاوكردەوە. لەناویشیاندا كەسێكی ئەمریكیی هەیە كە تەمەنی 23 ساڵە، پێنجیشیان هاووڵاتی ئیسرائیلین.
 جێگەی ئاماژەیە، سوپای ئیسرائیل تەرمی ئەو شەش بارمتەیەی لە نەفەقێكدا لە نزیك رەفەح لە كەرتی غەززە، دۆزیوەتەوە.
سكای نیوز

بابەتە پەیوەندیدارەکان