عەتوان عەتوانی، سەرۆکی لیژنەی دارایی رایگەیاند، ھەر وەک چۆن حکومەتی ھەرێمی کوردستان داوادەکات بەپێی بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی موچەی موچەخۆران بنێردێت، ئاواش پێویستە ھەرێم پابەندنی بڕیارەکانی دادگاکە بێت.
وتیشی، تائێستا حکومەتی ھەرێم پابەندنەبووە بە رێککەوتن لەگەڵ عیراق لەسەر ناردنی داھاتی ناوخۆ، تەنھا بەشێکی کەمی داھاتی باجی ناردووە.
سەرۆکی لیژنەی دارایی راشیگەیاند، وەفدێک لە لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران سەرداری ھەرێم دەکات بۆ ئەوەی بزانرێت تا چ رادەیەک ھەرێم پابەندی بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی بووە لەبارەی مووچەوە.