شاخەوان محەمەد عەلی هەرچەندە دەرچووی پەیمانگەی مامۆستایانە، بەڵام وەك میدیاكارێك رووماڵی رووداو و پێشهاتەكانی سنووری گەرمیان بۆ كەناڵی ئاسمانی كوردسات دەكات.
شاخەوان بە دوالاپەڕەی وت: ساڵی 1985 لە كەلار لەدایكبووم، دەرچووی پەیمانگەی مامۆستایانم، سەرەتای كاركردنم لە راگەیاندن بۆ ناوەڕاستی ساڵی 2006 دەگەڕێتەوە، ئەوكاتەی وەك پەیامنێری كەناڵی ئاسمانی كوردسات لە سنووری گەرمیان (كەلار، دەربەندیخان، خانەقین، پارێزگای دیالە) دەستبەكار بووم و تا هەنووكە كە دەكاتە 19 ساڵ لە كارەكەم بەردەوامم و دڵخۆشیشم وەك راگەیاندكارێك خزمەت دەكەم.
وتیشی: هیوادارم ئەو كەسانەی لەناو كەناڵەكانی راگەیاندندا كار دەكەن بە هەستێكی بەرپرسیارانە مامەڵە بكەن، چونكە میدیا رەنگدانەوە و كاردانەوەی لەسەر خەڵك هەیە، بە راستی راگەیاندن تا دەرنەكەوتنی سۆشیال میدیا چێژی تایبەتی خۆی هەبوو، بەڵام هەنووكە پەیجی فەیك میدیای بەرەو هەڵدێر بردووە، هیوادارم میدیای كوردی بگات بە ئاستێك ببێتە مایەی شانازی بۆ هەموومان.
محەمەد عەبدولڕەحمان