کەلار، بەربەستەکان لابران

01:05 - 2024-09-04
کوردستان
286 جار خوێندراوەتەوە

حسێن عەزیز
دانا لەتیف لە راگەیاندنی سەرۆکایەتیی شارەوانیی کەلار بە کوردستانی نوێ-ی راگەیاند: دوای ماوەیەک لە تەواوبوونی قۆناغی سێیەمی شەقامی 60 مەتری ناسراو بە (حەولی کەلار)،  بەهۆی بوونی ژمارەیەک خانووی هاووڵاتیان لەسەر  رێگەکە کە بووبوونە بەربەست لەبەردەم پرۆژەکەدا، نەتوانرابوو شەقامەکە بە یەکتربڕی گردەگۆزینەوە ببەسترێتەوە، بەڵام دوای قەرەبووکردنەوەی خاوەن خانووەکان و رەزامەندییان، بەئامادەبوونی ئەکرەم ساڵح  سەرۆکی شارەوانیی کەلار و ستافی ئەندازیاریی شارەوانی، سەرجەم بەربەستەکان لابران و زیادەڕەوییەکان رووخێنران، بەوەش لەماوەیەکی نزیکدا شەقامەکە بەیەکتربڕی گردەگۆزینەوە دەبەستریتەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان