هێمن ئەحمەد
لەسەر راسپاردەی وەزیری تەندروستیی عیراق، بۆ لەمەودوا سەردانیكردنی نەخۆش بۆ نەخۆشخانە حكومییەكانی عیراق دەكرێتە پارە، بەڕێوەبەری راگەیاندنی تەندروستی كەركوك رایدەگەیەنێت: بڕیارەكە لە سەرەتای مانگی ئۆكتۆبەرەوە دەچێتە بواری جێبەجێ كردنەوە.
لەوبارەیەوە سامان یابەعەلی بەڕێوەبەری راگەیاندنی فەرمانگەی تەندروستی كەركوك، بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: جگە لە رۆژانی دووشەم و چوارشەممە سەردانیكردن بێبەرامبەرە، رۆژانی تر چوونە ژوورەوەی هەر سەردانیكەرێك بڕی پێنچ هەزار دیناری لێوەردەگیرێت.
وتیشی: بڕی 10 هەزار دیناریش وەكو سزا بۆ ئەو كەسانە دیاریكراوە كە جگەرە لە نەخۆشخانەكان دەكێشن، هەروەها بڕی دە هەزار دیناریش بۆ مانەوەی یەك شەوی نەخۆش لە نەخۆشخانەكان دیاریكرا، ئامانج لە دەركردنی بڕیارەكە كەمكردنەوەی قەرەباڵغییە لە نەخۆشخانەكاندا.