زیانی هەناردەنەکردنی نەوتی هەرێم گەیشتە 19 ملیار دۆلار

05:29 - 2024-09-06
کوردستان
61 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی ئەپیکۆر رایگەیاند، حکومەتی عیراق ھیچ ھەنگاوێکی بۆ دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوتی ھەرێم نەناوە کە تائێستا زیانەکانی راگرتنەکەی گەیشتووەتە 19 ملیار دۆلار.

مایڵز کاگینز وتەبێژی کۆمەڵی پیشەسازیی نەوتی کوردستان ئەپیکۆر بە ئاژانسی ئەنادۆڵی رایگەیاندووە، حکومەتی عیراق ھیچ رێکارێکی بۆ دووبارە دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوت نەگرتووەتەبەر، لەکاتێکدا تورکیا رایگەیاندووە ھێڵی گواستنەوەی نەوت بۆ بەندەری جەیھان ئامادەیە و حکومەتی ھەرێمیش رەزامەندی نیشانداوە، ئەپیکۆریش ئامادەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان. 

وتیشی، دووبارە ھەناردەکردنەوەی نەوت لەڕێگەی بەندەری جەیھان دەرفەتێکە بۆ عیراق بۆ ئەوەی پشکی خۆی لە بازاڕی جیھان زیادبکات و پەرە بە ئابوورییەکەی بدات، بۆیە چاوەڕێی ھەنگاوی کرداریین.

بابەتە پەیوەندیدارەکان