سەردەمی وێناکردنی ژنی هیستیریی بەسەرچووە؟

11:16 - 2024-09-08
کەلتور
160 جار خوێندراوەتەوە

عارفه ئەکبەر
لە فارسییەوە: ئەرسەلان حەسەن


ژنان بە درێژایی سەدەکانی رابردوو، ئازارەکانیان لە هونەر و ئەدەبدا دەرنەبڕیووە، زیاتر پیاوان لە زمانی ئەوانەوە دەریان بڕیووە، کە سۆزان سانتاگ پێیدەڵێت: «خەیاڵی سۆزداریی» ئازارچێژتن. ئەم چیرۆکانە رەنگدانەوەی چەمکی بە پزیشکیی بووی جەستەی بە ئازاری ژنە کە ناتوانێت بەڕوونی نەخۆشییەکەی دەرببڕێت. 
پزیشکەکانی سەدەی نۆزدە بۆ ماوەیەکی زۆر ئامۆژگاریی ژنانیان دەکرد نەخوێننەوە و نەنووسن، چونکە خەمی ئەوەیان بوو خوێندنەوە و نووسین زیاتر نەخۆشیان بخات. بە رواڵەت تەندروستی فیزیکی ژنان مەرجداربوو بە بێدەنگیان، نەک باسکردنی.
هیلاری مانتێل لە وتاری «دیمانەیەک لەگەڵ شەیتان» دا ساڵی (2010) دەنووسێت: «سەرسامم بە سنووری نێوان نووسین و مانەوەی جەستەیی» پاش نەشتەرگەری ئەندۆمیتریۆس(کە نەخۆشییەکە پەیوەندی بە منداڵدانەوە هەیە)، کاتێک نەخۆش پێویستی بەدەربڕین دەبوو، لەسەر کاغەز دەینووسی تەنانەت بەردەوام لە دەفتەری یاداشتەکانیدا لە کەشی بۆنخۆشی پڕ مۆرفیندا، دەینووسی و وەهم و راستییەکانی تۆمار دەکرد. مانتێل لە ماوەی خەواندنی لە نەخۆشخانە، چیرۆکی دەنووسی و کتێبێکی بۆ چاپ ئامادە کرد.
دواجار جەستەی ژنی نەخۆش کە بەفرەجۆری رۆمانتیک و بەئەهریمەنی بووە و بەشێوەیەکی کوشندە بە بایۆلۆجی خۆی بەستراوەتەوە و لە دەرووندا دەبوژێتەوە، چیرۆکەکەی مانتێل باسی «بۆری پاشەرۆ و سەردابەکان» و وەسفی نەخۆشییەک دەکات، ئازارەکانی بۆ سەدان ساڵ بە دەرئەنجامێکی حەتمیی ژن بوون دادەنرێت.
ئێلینۆر کالهۆرن لە «ژنانی نەخۆش: گەشتێکی پزیشکی و ئەفسانەیی بەدنیای پیاودا» دەکات و دەنووسێت: «کە ژنان باسی نیشانە سەرەتاییەکانی ئەندۆمیتریۆس دەکەن، زۆرجار دەمارگیر، شڵەژاو، خەمۆکیی، خۆبەنەخۆشزان و تەنانەت بەهیستریی دادەنرێن»
دەمارگیریی پزیشکی
کتێبەکەی کالهۆرن، مێژوویەکی وردی دەمارگیرییە لە زانستی پزیشکیدا و چووەتە نێو کەلتورەوە، ئیرنۆسین ئۆکۆژی لە کۆمەڵەی «تێکچوونی بەدەن» دا گێڕانەوەیەکی وریاکەرەوەی ئەزموونی کۆڤید دەکات کە کارمەندانی فریاکەوتن گوێ بەئازارەکەی نادەن، دەنووسێت: «ژنێکی رەش پێست. ناتوانم پشت بە سیستەمێک ببەستم پشتگیریم ناکات» هەر چۆنێک بووە دەچێتە بەشی فریاکەوتن و پزیشک پێیدەڵێت بەهۆی گرفتەکانی هەناسەی 50 ٪ چانسی ژیانی هەیە، بەڵام لەناوبردنی ئەفسانەی کۆنی «ژنانی نەخۆش» ئەستەمە. پێدەچێت ئەو نەخۆشییە بایۆلۆجیانەی  لە منداڵدان، هێلکەدان، سووڕی مانگانە دا خۆی دەردەخات. زانستی پزیشکیی بەئارەزووی خۆیان گومانی لێدەکەن ژن «هەمووی لە سەریدایە» قژڕنینەوەی کارەکتەری ژنی هیستیریی، زادەی ئەو گومانە دژە بەرەیە و دەقە ئەدەبی و پزیشکییەکان بایەخی پێدەدەن.
ئەلیس هێتریک لە بایۆگرافیەکەیدا «هەستەکانی نەخۆش» وەڵامی ئەو کارەکتەرە سەربەگێچەڵە دەداتەوە. ئەلیس هێتریک و دایکی دوای تووشبوون بەنیشانەکانی ماندووێتی درێژخایەن، تۆمەتی بە هیستیریی بوونیان دەدرێتە پاڵ.          
دەنووسێت: «پێمان وترا هیستریاین و پێویستمان بە هۆیەکانی نەخۆشبوونە تا گوێ بەداواکەمان بدەن، نەخۆشییەکەم بە نەخۆشییەکەی دایکمەوە بەسترایەوە، وەک ئەوەی کەسێتییمان نەخۆش بێت»
هێتریک چیرۆکی کەسێتییەکەی بە کەلتوری پزیشکی گرێدەداتەوە، نەبیراو و گوماناوی باسی هەندێک نەخۆشی دەکات و بارودۆخیان بەخەیاڵاوی دەزانێت. بە وتەیەکی دیکە، هێشتا بەژنان دەگوترێت، هەمووشتێک لە سەریاندایە. 

ژنی هیستیریی تووڕە
ئەگەر سەرنج بدەین لە ژیاننامەی ئەلیس جەیمس (خوشکی هێنری جەیمس)، ئەلیزابێس بێرت براونینگ، ئێمیلی دیکنسۆن و ڤێرجینیا وۆڵف، کە لەدەفتەری یادەوەری و نامەکانیانەوە وەرگیراوە. شۆک دەبین بزانین فلۆرانس نایتینگلیش تۆمەتبارە بە نەخۆشییە داهێزەرەکە (کە رەنگە تای ماڵتا بووبێت)، پزیشکەکانی بەهیچ نەخۆشییەکی جەستەییان دانەناوە.
لە گێڕانەوەکەی هێتریکدا رەنگ دەداتەوە و دەڵێت: «نامەوێت تووڕەنەبم، هەندێکجار پێموایە مافی خۆمە هەمیشەی خوا تووڕەبم، بەڵام بێزارکەرە» هەرچەندە رەنگە تووڕەیی زیانێکی سۆزداریی بۆ تووشبوون بە نەخۆشی هەبێت، بەڵام پێچەوانەی بێدەسەڵاتییە.  
ژنی هیستیریی تووڕە، لە ئەدەبی رۆماننووسانی ژنیشدا دەرکەوتووە و بەزیرەکییەوە لە بەرژەوەندی پێویستییەکانیاندا رەنگیداوەتەوە. شارلۆت پێرکنز گیلمان لە (کاغەزی دیواری زەرد) و شارلۆت برۆنتێ لە (جەین ئایر) دا دەریدەخەن، ئەو ژنانە نەخۆش یان شێت نین، بەڵکو تەنیا لەو جیهانە تووڕەن کە کۆتی کردوون، رەنگە ئەو کارەکتەرانە پەرێشان دیاربن، چنگ لە کاغەزی دیوارەکە بدەن و لەژێر زەمینەکەدا بیکەنە هەرا، بەڵام تەنیا لەو رێگەیەوە دەتوانن ناڕەزایەتی دژی ستەمکاریی پیاوسالاریی دەرببڕن: بەهاوارکردن، رەفتاری تێکدەرانە و بە ئاشکرا ناژنانە.    
وۆڵف لە «دەربارەی نەخۆشبوون» دا (1926)، دەڵێت: نەخۆشی هەژاریی زمان، لە نووسینی داهێنەرانەدا هەیە. دەڵێت: «زمانی ئینگلیزی هیچ وشەیەکی بۆ لەرزین و سەرئێشە نییە.» بۆ نموونە، مانتێل نیشانمان دەدات چۆن نەخۆشیی، خەیاڵی ئەدەبیی رۆشندەکاتەوە. تەنانەت هێندە لاوازە ناتوانێت قەڵەم هەڵبگرێت، وشەی لێهەڵبڕێژێ و چیرۆک بنووسێت.  
سەرچاوە: vinesh.ir

بابەتە پەیوەندیدارەکان