پیسبوونی هەوا هۆکارێکی سەرەکی مردنی پێشوەختە

10:38 - 2024-09-15
ژینگە
98 جار خوێندراوەتەوە

ئا:دڵان سامان 

پیسبوونی هەوا بەهۆی لێچوونی گازی ژەهراوی لە چالاکییەکانی مرۆڤەوە لەگەڵ هۆکارەکانی دیکەی وەک سووتانی دارستانەکان هۆکارن بۆ مردنی پێشوەختەی 135 ملیۆن مرۆڤ لە هەموو جیهاندا، ئەمەش بەپێی توێژینەوەیەکە لەمساڵدا لەلایەن زانکۆی سەنگافورەوە بڵاوکرایەوە.

زانکۆی نانیانگ-ی تەکنۆلۆژی لە سەنگافورە لەو توێژینەوەیەدا روونی دەکەنەوە کاریگەرییەکانی کەشوهەوا وەک دیارەدی «ئەلنینۆ» ی جەمسەرەکان و ئۆقیانووسی هندی (کە دیاردەیەکی سروشتیی کەشوهەوایە بەهۆی جیاوازیی پلەکانی گەرمیی لەسەر رووی دەریا روودەدات) هۆکارن بۆ کەڵەکەبوونی پیسکەرەکان لە رێگەی چڕبوونەوەیان لە هەوادا.
ئەم کێشەیەش بووەتە هۆی مردنی پێشوەختەی 135 ملیۆن کەس لە جیهاندا لەنێوان ساڵانی (1980-2020) زانکۆکە ئەو بەیاننامەیەیان لە گۆڤاری «ئینفایەرونمنت ئینتەرناشیۆناڵ» بڵاوکردەوە.
شایەنی باسە ئەو پیسکەرە ژەهراوییانەی بە «بی ئێم 2.5» ناسراون زیانێکی زۆر بە تەندروستی مرۆڤ دەگەیەنن ئەگەر هەڵیانمژێت، چونکە ئەوەندە بچووکن زۆر بەئاسانی دەگەنە سوڕی خوێن، ئەو ماددانەش لە پێکهاتە و گازی ژەهراویی کارگەکان و ئاگرکەوتنەوەی دارستانەکان و زریانی خۆڵ و تۆزەوە دروست دەبن.
دواجار توێژینەوەکە گەیشتۆتە ئەو ئەنجامەی ئەو کەسانەی لە تەمەنێکی گەنج واتا خوار نیوەی تەمەندا بە نەخۆشی گیانیان لەدەستداوە، دەکرا چارەسەر بکرانایە یان خۆپارێزییان بۆ بکرایە. ئەو نەخۆشییانەش جەڵدەی مێشک و نەخۆشییەکانی دڵ و سییەکان و شێرپەنجە دەگرێتەوە.

سەرچاوە: الا‌مارات الیوم

بابەتە پەیوەندیدارەکان