بۆ کاراکردنى زانکۆلاین، خوێندنى باڵا چاوەڕێى پەروەردەیە

02:09 - 2024-09-16
کوردستان
157 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا رایگەیاند، بۆ کاراکردنى زانکۆلاین، چاوەڕێى وەزارەتى پەروەردەن، وادەى دەستپێکردنى دەوامى زانکۆکانیش بەگوێرەى رۆژژمێرى زانکۆکانە.
عەباس ئەکرەم، وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا رایگەیاند، "هەر زانکۆیەکی هەرێمى کوردستان رۆژژمێرى خۆى هەیە، بەگوێرەى رۆژژمێرەکە پڕۆسەى خوێندن لەدواى 1ى ئەیلولەوە دەستپێدەکات و رۆژێکى دیاریکراوی نییە.
وتیشى، رۆژژمێرى زانکۆکان بەگوێرەى ئەنجومەنى زانکۆ و وەزارەتى خوێندنى باڵا پەسەندکراوە و تەواوى رۆژەکانى پشوو، دەستپێکردن و کۆتایى هاتنى دەوامى تێدایە، لەگەڵ وادەى دەستپێکردنى کۆرسەکان و تاقیکردنەوەکانیشی تێدا دەستنیشانکراوە.
لەبارەى کاراکردنى زانکۆلاینەوە، وتەبێژى خوێندنى باڵا وتى، تا ئێستا ئەنجامەکانیان لە وەزارەتى پەروەردەوە بۆ نەنێردراوە و چاوەڕێى ئەنجامەکانن بۆ کاراکردنى زانکۆلاین.

#وەزارەتی خوێندنی باڵا

بابەتە پەیوەندیدارەکان