لە راگەیاندراوێکدا کارەبای سلێمانی، نرخی ئەمپێری موەلیدەی بۆ مانگی شەش دیاریکرد، کە نرخی هەر ئەمپێرێک لە نێوان حەوت هەزار و 750 دینار بۆ نۆ هەزار دینار دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، لە کۆبوونەوەی لیژنەی دیاریکردنی نرخی کارەبای مولیدە ئەهلییەکاندا نرخی ئەمپێری کارەبا دیاریکراوە.
کارەبای سلێمانی ئەوەشی حستووەتەڕوو، خشتەی کارکردنی موەلیدەکان بۆ مانگی حەوت 24 سەعاتی دەبێت و هەرکاتێک کارەبای نیشتمانیی کوژایەوە، پێویستە مولیدەکان کارەبا بدەنە هاووڵاتیان.