بەڕێزان خێزان و خانەوادەی سەربەرزی ئەحمەد کوردە
کاک بەرزان ئەحمەد کوردە
دڵگرانم بە کۆچی دوایی کاکە زەند، کوڕی فەرماندەی خوالێخۆشبوو نەبەز ئەحمەد کوردە و برازای بەڕێزتان.
بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و ھاوخەمی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی خۆتان و خانەوادە و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەم کە نموونەی خەبات و قوربانیدانن.
لەخوای گەورە داواکارین رۆحی کۆچکردوو شادبکات و سەبووری بەھەموولایەک ببەخشێت.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
١ی تەممووزی ٢٠٢٢