هێمن ئەحمەد
بەمەبەستی هەمواركردنەوەی پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك، لیژنەیەك پێكهێنراوەو پێنج كۆبوونەوەش ئەنجامدراوە.
لەوبارەیە پەروین فاتیح ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك، بەكوردستانی نوێ-ی راگەیاند: دەبێت ئەم پەیڕەوە هەموار بكرێتەوەو پێداچوونەوە بە گشت مادەكانیدا بكرێت، چونكە گۆڕانكاری بەسەر بارودۆخی كەركوكدا هاتووە، بۆیە دەبێت بەپێی بارودۆخی ئێستای پارێزگاكە كاری لەسەر بكەین، وتیشی: دوای تاوتوێكردن و خوێندنەوەی مادەكان و راوێژكردن ئێستا تەنها 35 مادە ماون.