لە میدیای سورییەوە

11:39 - 2024-09-24
جیهان
188 جار خوێندراوەتەوە

 

بەرەوپێشبردنی مافەکانی مرۆڤ لە سوریا

 رۆژنامەی الثورة وتارێکی نوێنەری هەمیشەیی سوریای لە نوسینگەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە جنێڤ، باڵیۆز حەیدەر عەلی ئەحمەدی بڵاوکردەوە، تیایدا جەختی لەوە کردۆتەوە کە رێگای دروست بۆ بەرەوپێشبردن و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ لە سوریا، پێویستیی بە دەسەڵاتێکی موفلیس نییە، یان راپۆرتی چەواشەکارانە، یان دەستکاریکردنی قێزەونانە لە ئازارەکانی گەلی سوریا کەم ناکاتەوە، بەڵکو پێویستی بە پشتیوانی هەوڵەکانی دەوڵەتی سوریا هەیە بۆ کۆتاییهێنان بە هەموو کارە نایاساییەکان لە دژی سوریا.
لەمیانی گفتوگۆی کارلێککارانە لەگەڵ لیژنەی لێکۆڵینەوەی پەیوەندیدار بە سوریا لە چوارچێوەی خولی 57ی ئەنجومەنی مافی مرۆڤ لە جنێڤ، عەلی ئەحمەد جەختی لەوە کردەوە کە وڵاتەکەی دیالۆگی لاواز و راپۆرتە سیاسییەکان لە دژی سوریا رەت دەکاتەوە و  پێداگرە لەسەر پابەندبوونی سوریا بە بەردەوامبوون لە هەوڵەکان بۆ بەرەوپێشبردن و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ لە سوریادا بەبێ جیاوازی.

تورکیا سنوورەکانی لە سوریا فراوان دەکات

 رۆژنامەی (السوري) راپۆرتێکی تۆکمەی لەسەر بوونی هێزەکانی تورکیا لە باکووری سوریا و دەستگرتنیان بەسەر بەشێک لە خاکی سوریادا بڵاوکردەوە و جەختی لەوە کردۆتەوە کە ترس هەیە لە دووبارە کێشانەوەی سنوورەکانی نێوان سوریا و تورکیا، لەسەر بنەمای جاڕنامەی میللی.
لە راپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەکراوە کە سوورییەکان ترسیان لە دووبارەبوونەوەی سیناریۆی “لیوای ئیسکەندەرون” هەیە کە لە ساڵی 1938 لە سوریا هەڵکەندراوە.
راپۆرتەکە پێیوایە، قەیرانی سوریا دەرفەتێکی بۆ تورکیا پێکهێناوە بۆ دەستتێوەردانی سەربازیی و سەپاندنی کۆنتڕۆڵی خۆی بەسەر ئیدلب، جەرابلوس، ئەلباب، عەزاز، عەفرین، راس ئەلعەین و تەل ئەبیاد و تا ئێستاش هەڕەشەی فراوانکردنی رووبەرەکەی هەیە و کۆنتڕۆڵکردنی لە رێگەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانەوە دژی هێزەکانی سوریای دیموکرات، بە بیانووی ئەوەی کە مەترسی لەسەر ئاسایشی نیشتمانیی تورکیا هەیە.

روسیا بەشداری هیچ کۆنفرانسێک ناکات سەبارەت بە ئۆکرانیا

 ئاژانسی سانا ناوەڕۆکی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ماریا زاخارۆڤا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی روسیای بڵاوکردۆتەوە، لەو کۆنفرانسەدا دووپاتیکردۆتەوە کە وڵاتەکەی بەشداری لە هیچ کۆنفرانسێکی نوێی پۆتانسێلی سەبارەت بە ئۆکرانیا و هاوشێوەی ئەو کۆنفرانسە ناکات کە لە مانگی حوزەیرانی رابردوودا لە سویسرا بەڕێوەچوو.
زاخارۆڤا ئاماژەی بەوەشکرد، نوێنەرانی روسیا لە چوارچێوەی پرۆسەی “بێرگنستۆک”دا بەشدارییان لە هیچ کۆبوونەوەیەکدا نەکردووە و بەنیازی بەشداریکردنیش نین، ئاماژەی بەوەشکرد، روسیا چارەسەری سیاسی و دیپلۆماسی قەیرانەکەی رەت نەکردۆتەوە و ئامادەیە تاوتوێی پێشنیاری جددی بکات کە دۆخی سەرزەوی و واقیعی جیۆپۆلەتیکی و ئەو دەستپێشخەرییەی سەرۆک ڤلادیمێر پوتین لەم بارەیەوە پێشکەشی کرد سەبارەت بە 14ی حوزەیرانی رابردوو لەبەرچاو بگرن.

ئامادەكردنی: فەتحوڵڵا حوسێنی

بابەتە پەیوەندیدارەکان