دوایەكی یەكێتیی تۆپی پێی شارەكە قبوڵ دەكات

پارێزگاری كەركوك لقی كەركوكی یەكێتیی تۆپی پێی عیراق بەسەر دەكاتەوە

12:55 - 2024-09-24
وەرزش
101 جار خوێندراوەتەوە

چەند رۆژێک لەمەوبەر، رێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک پێشوازیی لە هونەر جەوهەر سەرۆكی لقی كەكوك - ی یەكێتیی تۆپی پێی عیراق و ئەندامانی لق و چەند كەسایەتییەكی ناسراوی تۆپی پێی كەركوك كرد.
لەو دیدارەدا سەرۆكی لقی كەركوك - ی یەكێتیی تۆپی پێی عیراق، پیرۆزبایی لقەكەیانی لە پارێزگار كرد بە بۆنەی وەرگرتنی پۆستی پارێزگارەوە و هیوای سەركەوتنیان بۆخواست و پشتیویانی تەواوی لقەكەیان و سەرجەم یانەكانی كەركوكیان بۆ پارێزگار لەم ئەركە نوێیەیدا دووپاتكردەوە.
لەو دیارەدا گفتوگۆ لەسەر ئەوەكرا كە پارێزگا پارچە زەوییەك بۆ یەكێتیی تۆپی پێی كەركوك تەرخان بكات تا پرۆژەی (خەون) بۆ بەهرەمەندەكانی کەکوکی لەسەر درووستبكرێت تا لە پرۆژەی ستراتیژی كەركوكدا بەكاربهێنرێت.
پارێزگاری كەركوكیش لە لای خۆیەوە هەموو پشتیوانییەكی خۆی بۆیان دووپاتكردەوە و پێی راگەیاندن كە سوورە لەسەر هەموو خزمەتێكی خەڵكی كەركوك و بە تایبەتیش خزمەتی وەرزشكارانی شارەکە بەبێ جیاوازی.

بابەتە پەیوەندیدارەکان