پەرلەمانی ئیكوادۆر نەیتوانی سەرۆكی وڵات دووربخاتەوە

09:10 - 2022-07-03
جیهان
543 جار خوێندراوەتەوە

ئا: یانی سابیر

لە كاتێكدا بەهۆی گرانبوونی نرخی خۆراك ‌و سووتەمەنی ‌و سەختیی گوزەرانەوە، هاووڵاتیانی ئیكوادۆر سەرقاڵی خۆپیشاندانن، بەڵام پەرلەمانی ئەو وڵاتە نەیتوانی دەنگی پێویست كۆبكاتەوە بۆ دوورخستنەوەی گویلێرمۆ لاسۆ سەرۆكی وڵاتەكەیان.
بەپێی ئەنجامی دەنگدانی دانیشتنەكەی پەرلەمانی ئیكوادۆر، كە لەلایەن ئەلڤارۆ سالاسار سكرتێری گشتیی پەرلەمانەوە خوێنرایەوە،  یاداشتی دوورخستنەوەكە پێویستی بە دەنگی 92 پەرلەمانتاری ئیكوادۆر هەبوو، بەڵام تەنها لەلایەن 80 پەرلەمانتارەوە پێشتیوانی كرا، بەوەش پەرلەمانی ئەو وڵاتە شكستیهێنا لە دوورخستنەوەی سەرۆكی ئیكوادۆر.
لە پەرلەمانی ئۆكوادۆردا ئۆپۆزسیۆن زۆرینەی كورسییەكان پێكدەهێنێت، كە 137 كورسییە، بەڵام بەهۆی دابەشبوونیانەوە، 48 پەرلەمانتار لە دژی دوورخستنەوەی سەرۆكی وڵات دەنگیان دا.
یاداشتی دوورخستنەوەی گیێرمۆ لاسۆ لەلایەن حزبەكەی رافایێل كوریا سەرۆكی پێشووی پارتی سۆسیالیستەكانەوە پێشكەشكرابوو، كە ساڵانی 2007 بۆ 2017 حوكمی ئیكوادۆری كردووە.
سەرچاوە: ئاژانسەكان

بابەتە پەیوەندیدارەکان