ئەم كتێبە لەلایەن چەند نووسەرێكی دانیماركی لەبارەی كورد و پرسی كورد نووسراوە و ئازاد مەولود لە دانیماركییەوە كردوویەتی بە كوردی و دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم بە تیراژی 1000 دانە چاپ و بڵاویكردۆتەوە.
ئەم كتێبە لە بنەڕەتدا بۆ دانیماركییەكان نووسراوە و نووسەرەكان ویستوویانە سەرنجی گەلی دانیمارك بۆ پرسی كورد رابكێشن. ئەو نووسەرانە باسیان لەوە كردووە كە گەلی كورد لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا شەڕی دەرهەق دەكرێت و پشتگیرییەكی ئەوتۆیان لە ئاسیا و ئەفریقا و ئەمریكا نییە، بەمجۆرە ئیتر بەرپرسیارێتی دەكەوێتە ئەستۆی ئەوروپییەكان. هەرچەندە كوردەكان لەناوچەیەكدا دەژین كە زۆر دەوڵەمەندە و پڕە لە كانزا، بەڵام خۆیان بوونەتە بارمتە لەنێو ئەو گەمە سیاسییە گەورەیەی لەسەر نەوت دەكرێت.
جەواد عەباس