عیماد ئەحمەد:یەكێتی كۆتایی بە تاكڕەوی دەهێنێت

12:29 - 2024-10-01
کوردستان
160 جار خوێندراوەتەوە

عیماد ئەحمەد، دەڵێت: كۆتایی بە تاكڕەویی دەهێنین، خەڵك لە زاخۆوە تا خانەقین لەم حكومەتە ناڕازییە، بۆیە ئێمە لەگەڵ خواستی خەڵكی خۆمان و پێویستییەكانیان هەنگاودەنێین و دەمانەوێت حوكمڕانییەكی دادپەروەر لە هەرێم بنیادبنێین، كە لە خزمەتی خەڵك و بەرژەوەندیی گشتیدا بێت.
عیماد ئەحمەد لێپرسراوی مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاریی ی.ن.ك، رایگەیاند: ئەم دۆخە وادەخوازێت هەموو لایەنەكان دانبەخۆدا بگرن و بۆ چارەسەركردنی كێشەكان پەنا بۆ رێگاچارەی ئاشتی ببرێت، یەكێتی لە نێوان كێشمەكێش و ململانێكاندا بژاردەی دیالۆگ و پێكەوەیی و پاراستنی ئارامیی سیاسی هەڵدەبژێرێت، درێژە بە سیاسەتی حەكیمانەی سەرۆك مام جەلال دەدەین و هەموو هەوڵێكیشمان روو لە سەقامگیریی سیاسییە، ئەم رووداوانەی لە ناوچەكەشدا روودەدەن سەركۆنە دەكەین و پەیامەكەی هەڤاڵ سەرۆكی یەكێتی لەوبارەیەوە، روون و راشكاو بوو.

بابەتە پەیوەندیدارەکان